دوو کۆڵبەری کورد بۆ مەعاش چوون و بە ئارەزووکانیانەوە ڕەق هەڵاتن

وتەبێژی دەوڵەت لە پەیامێکی تویتەریدا وێرای سەرەخۆشی بۆ مەرگی دوو کۆڵبەری کورد، نووسی: ئازاد و فەرهاد خوسرەوی بۆ نان و مەعاش ڕوویان لە شاخەکان کرد و لە گەڵ ئارەزووەکانیان ڕەق هەڵاتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی لە درێژەی تویتەکەیدا نووسی: مردن حەق و مایەی کەسەری هەموومانە، بەڵام هەندێک لە مەرگەکان دڵتەزێنتر و جەرگبڕترن، وەک مەرگی کرێکارێکی وەرزیی ماڵکردنەوە کە لە سەر بیناکە بەردەبێتەوە، یان مەرگی کرێکارێک کە لە نێوان ئاگری کوورەخانە یان قووڵایی کانگاکان گیانی لە دەست دەدا.

ناوبراو وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی بۆ مەرگی دوو کۆڵبەری نۆجوانی کورد و هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەیان، ڕایگەیاند: بۆ خەڵکانی وڵاتەکەمان کاری زۆر ماوە و دەبێ هەنگاوی بۆ هەڵگرین.

شایانی باسە، رۆژی سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەز تاقمێک لە کۆڵبەران لە شاخە سنوورییەکانی تەتە کەوتنە ژێر هەرەس و ڕنۆی بەفر و لەمناوە فەرهاد خوسرەوی ١٤ ساڵە و ئازاد خوسرەوی ١٧ ساڵە دوو برای مەریوان لە کاتی گەڕانەوەدا گیانیان لە دەست دا.

News Code 29966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =