بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانێکدا وتی: ئەمریکاییەکان لە هەوڵی ئەوەدان کەڵکی ئاوەژۆ لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا ببەن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە دەستێوەردانی بێ شەرمانە و ئاشکرای ئەمریکا لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان زیادی کرد: نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش بە ڕاشکاوانە وتی کە خۆپیشاندان لە لوبنان , یەمەن و عێراق و هەر شوێنێک کە ئێرانی تێدایه بەردەوام دەبێت و گوشارەکان تا بەدیهاتنی ئامانجە سیاسیەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.
ئەمینداری حزبوڵڵا جەختی کرد: ئەوەی نوێنەری ئەمریکا وتی بەو مانایە دێت کە ئەم نائارامیانە بۆ گوشار خستنە سەر ئێرانە. ئەمریکاییەکان لە ڕۆژی یەکەمی ئەم خۆپیشاندانانەوە هەوڵیان دا شۆڕشی گەلی لوبنان دژی حزبوڵڵا نیشان بدەن و میدیا عەرەبییەکان و وڵاتانی کەنداوی فارس یارمەتیانی دا ئەگەرچی کەس لە خۆپیشاندانەکاندا دژی ئێران نەبوو.
جەختیشی کرد: حزبوڵڵا مەترسی یەکەم بۆ ئیسرائیل و دژی ئەو پیلانانەیە کە ئەمریکا لە لوبنان و ناوچەکە دایدەڕێژێت. حزبوڵڵا مەترسی لە سەر گەلی لوبنان نییە بەڵکوو پارێزەری گەلی لوبنانە.
ئەوەشی وت کە هەر کەس هێرش بکاتە سەر ئێران، ئێران خۆی وڵام ئەداتەوە و بێدەنگ نابێت . ئەگەر ئیسرائیلییەکان یان ئەمریکاییەکان هێرش بکەنە سەر ئێران ئەوان خۆیان وڵام دەدەنەوە.
Your Comment