کوردستان ئامادەی پێشوازی لە سەرمایەدانەرانی نەمساییە

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەگەلی پارێزگاری کوردستان وتی: کوردستان ئامادەی پێشوازی لە سەرمایەدانەری نەمساییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن فیرووزی پاش نیوەرۆی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دیداری شتفان شڵتێس باڵوێزی نەمسا لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری بۆ شاری سنە، وێرای نرخاندنی ڕۆڵی نەمسا لە پەرەدان بە ئاشتی جیهانی، ڕایگەیاند: بە پێی هاوبەشیی مێژوویی نێوان دوو وڵات، دەکرێ بە گەشەی ئابووریی ئاشتی‌خوازانە هیوادار بین و حەز بە ڕۆڵی بەرچاوتری نەمسا لە پرسی ئابووریی کوردستان دەکەین.

جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وێرای ئاماژە بە دەفرایەتی باڵای ئەو پارێزگایە لە کەرتی ئابووری و لەوان دەوڵەمەندی لە سەرچاوەی ئاوی، هیزی مرۆیی، کانگاگەلی جۆراوجۆر و زەویی بە بەرووبووم، خوازیاری ئاوردانەوەی جیدی ئابووری و سەرمایەدانەریی نەمسا لە پاریزگای کوردستان بوو.

فیرۆزی لە درێژەدا باسی لە هێزی لێهاتوو و دەرچووی ئاکادیمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: هاوکاری زانکۆی کوردستان لە گەڵ ناوەندگەلی زانستی نەمسا، سەرمایەدانەری لە کانگاگەلی ئاسن و زێڕ و ئاسانکاری هاتنی تەکنۆلۆژیای نوێ لە نەمساوە بۆ کوردستان و ڕاکێشرانی گەشتیار بۆ شاری داهێنەری مۆسیقا، بەشێکی دیکەی ئەو چاوەروانی و چالاکیانەیە کە ئەم پارێزگایە لە نەمسای هەیە.

News Code 29809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =