دیداری مەزڵۆم کۆبانێ لە گەڵ نوێنەری عەشیرەکانی سووریا

مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە گەڵ ١٦ شێخ و نوێنەری خێڵ و عەشیرەکانی سووریا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە گەڵ ١٦ شێخ و نوێنەری هۆزەکانی سووریا دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی KRDnews، بە پێی زانیارییەکان، موزڵۆم کۆبانێ لە دیدار لە گەڵ شێخ و نوێنەری هۆزەکانی سووریا دوایین گۆڕانکارییەکانی دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایان تاوتوێ کرد.

هەروەها مەزڵۆم کۆبانێ سەبارەت بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ رێگری لە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە، گۆڕانی دیمۆگرافیک و هەروەها پاکتاو کردنی ئێتنیکی-شوناسی کراوە، زانیاری داوەتە نوێنەری هۆزەکان و شێخەکانی سووریا.

شێخ و نوێنەرەکانی هۆزەکانی سووریاش بە جەخت لە سەر هاوڕێیەتیان لە گەڵ هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا وتیان: لەمەوبەدواش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا هەوڵ دەدەین. لە بەرانبەر تەواوی ئەو هەوڵانەی کە یەکگرتوویی لە باکووری سووریا دەکەنە ئامانج، دەوەستینەوە.

News Code 29799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha