ژنراڵ مایلز کاگینز، وتەبێزی هاوپەیمانی دژە داعش لە لێدوانێکدا لە درێژەی هاوکاری سەربازی هاوپەیمانی دژە داعش لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
کاگینز وتی: ئەو هاوپەیمانیە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی هاموی و جیهازاتی تر وەکوو جیهازاتی تۆپخانەیی و هەروەها ئامێری پێوندی دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی هاوپەیمانی جەختی کرد جگە لە پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان لە بواری دابین کردنی جیهازاتی سەربازی، ناوەندگەلێکیشی بۆ پەروەردەی سەربازی هێزی پێشمەرگە کردووەتەوە.
Your Comment