چۆن لە گەڵ نەخۆشێکی HIV  هەڵسوکەوت بکەین؟

ڕەنگە ئەگەر لەبارەی ڤایرووسی HIV پرسیارتان لێ بکەن، زانیارییەکی زۆرتان لەوبارەیەوە نەبێ؛ بەڵام ڕەنگە بۆتان گرینگ بێت کە لەبارەی زیانە شاراوەکانی ئەو نەخۆشییە و ڤایرووسەکەی بزانن.

گۆڤاری مێهر: HIV وەک کۆشەندەترین ڤایرووسی چەند دەسیە ڕابردوو ناسراوە، بەوەشەوە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند شێوە و دەرمانی بۆ داهێنراوە هەتا تووشبووان بەو نەخۆشییە بتوانن ئاسوودەتر درێژە بە ژیانیان بدەن. ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٣٨ ملیۆن تووشبووی ئایدز لە جیهاندا ناسراون و لەو وڵاتی ئێمەشدا بەرپرسانی وەزارەت و دەرمان لە ناسینی زیاتر لە ٤٠ هەزار تووشبووی ئایدزی هەواڵیان داوە، ئەگەرچی لێکدانەوەکان نیشان دەدەن کە ژمارەی کەسانی تووشبووی ئەو نەخۆشییە لە ئێراندا نزیکەی ٦٠ هەزار کەسە.

ڤایرووسی HIV تەشەنەسێنە، بەڵام نەک لە هەر هەلومەرج و کاتێکدا؛ بەلام تەشەنەسێن بووی بۆتە هۆی بیزاری و دوورپەرێزی لە تووشبووانی ئەو نەخۆشییە. بەڵام بە ڕاستی چۆن دەکرێت هەڵسوکەوت لە گەڵ کەسێکی ئایدزی بکرێت و یان یارمەتیان بدرێت؟

ڕەنگە کاتێک لای پزیشکی ددانیت و دەبینی کەسی بەر لە تۆ لە پڕکردنەوەی دۆسیەی پزیشکیی دەنووسێت کە تووشبووی HIVیە، هەندێک ڕادەچەنن یان نۆبەکەتان هەڵدەوەشێننەوە، چونکە دەترسن کە ئەو ڤایرووسە لە رێگەی هەوا یان کەرەسەگەلی ددان‌پزیشکییەوە بگوازرێتەوە. بەڵام ئەگەر ئێوە لەبری ئو کارە زانیاریتان لەبارەی ئەو نەخۆشییە زیاتر بکەن زۆر باشترە لەوەی کە بە کرداری نەگونجاوتان ببنە هۆی قۆشقی بوونی کەسی نەخۆش و تەگەرەخستنە بەردەم ڕاست‌بێژی و ڕاگەیاندنی واقیعی نەخۆشییەکەی. چونکە نەخۆشی HIV بەوکارەی دەبێتە هۆی خەساری قەرەبوونەکەرەوانەی زۆر بۆ خۆیان و دیتران.

هەر بۆیە ڕاهێنانی گشتی لە بواری HIV دیاری دەکات کە ئێمە سەر بە کام گرووپی سەدانکەرانی ددان‌پزیشکین؛ ئەوانەی بە ترسەوە ڕادەکەن یان ئەوانەی تووشی HIV بوونە.

بۆ دەبێ لە گەڵ نەخۆشانی HIV وەک دیتران هەڵسوکەوت بکەین؟

دەبێ دڵنیا بین کە هەڵسوکەوتی ئاسایی وەک تەوقە کردن، ماچ کردن، نان خواردن لە گەڵ تووشبووان، کەڵک وەرگرتن لە دەستشۆری و توالێت و حەمامی هاوبەش و پێکەوە ئەستێڵ چوون، مەترسییەکی بە دواوە نییە. واتە ئەگەر لە گەڵ کەس یان کەسانی تووشبووی ئایدز بژیت و رێگەکانی پێشگری لە گواسترانەوەی نەخۆشییەکەی ڕەچاو بکەیت، تووشی ئەو نەخۆشییە نایەیێت. کەسانی تووشبووی ئەو نەخۆشییە وەک زۆربەی خەڵکی ناو کۆمەڵگا مافی ئەوەیان هەیە ژیانێکی تیروتەسەلیان هەبێ و هەر بۆیە نابێ دەرگای خۆشەویستی و ڕێزنان لە نەخۆشانی ئایدزی دابخرێت. ناوەنیتکە، تۆمەت لێدان و هەڵاواردنی نەخۆشان نە تەنیا یارمەتیی چاک بوونەوەیان نادات، بەڵکوو ئەو لە بەهرەمەند بوون لە شوێنێکی تەندروست بێ بەش دەکات.

بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە ئەو جۆرە ڕاهێنانە بە دروستی نەدراوە، هەر ئەوەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی خەساری شاراوە و پەرەسەندنی ژێرپێستیی ئەو نەخۆشییە. ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ڕابردوو عەلیڕەزا ڕەئیسی جێگری تەندروستی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "گەلێ جار لە کاتی بەڕێوەبردنی پرسی ڕاهێنان لەبارەی ئایدزەوە، خێرا لە لایەن هەندێک ناوەندەوە نامەمان پێ دەگات بە پەرەدان بە تاوانی سێکسی تۆمەتبار دەکرێین. بە بێ ئەوەی بزانن کە ڕاهێنان لەبارەی نەخۆشینی تەشەنەسێن، زۆر کاریگەرە لە پێشگری لە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە".

ڕێژەی و ئاماری تووشبووانی ئایدز لە ساڵی ٢٠١٨

ڕێکخراوی توندروستی جیهانی ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٧،٩ ملیۆن کەسی تووشی HIV بوونە و لەو ڕێژەیە ٣٦،٢ ملیۆن کەسیان گەورە ساڵ و ١،٧ ملیۆن کەسیان منداڵن.

بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە، لە سەدا ٧٩ی تووشبووان بە HIV ئاگاداری نەخۆشییەکەی خۆیان هەن و نزیکەی ٨،١ ملیۆن کەسیان نازانن تووشی HIV بوونە. بە پێی ئاماری کۆتایی مانگی ژوئەبنی ساڵی ٢٠١٩، ٢٤،٥ ملیۆن کەس لە دەرمانی دژە ڤایرووسیی HIV بەهرەمەند بوونە کە تا ئێستا لە سەدا ٦٢ی نەخۆشانی HIV بە دەرمانی دژە ڤایرووسی چارەسەر کراون.

هەروەها لە سەدا ٦٢ی تووشبووانی گەورەساڵ لە تەمەنی ١٥ بۆ سەرێ دەرمان کراون و لە سەدا ٥٤ی منداڵانی ژێر ١٤ ساڵیش چارەسەریان بۆ دۆزراوەتەوە. لە سەدا ٦٨ی ژنانی گەورەساڵی تەمەن ١٥ ساڵ بۆ سەرێ دەرمانیان پێ گەیشتووە. بەڵام تەنیا لە سەدا ٥٥ی پیاوانی گەورەساڵی سەروو ١٥ ساڵ لە ڕەوتی دەرمانی بەهرەمەند بوونە. لە سەدا ٨٢ی ژنانی دووگیانی تووشبووی HIV بۆ پێشگری لە تووشبوونی منداڵەکەیان بە HIV لە ساڵی ٢٠١٨دا دەرمانی دژە ڤایرووسیان پێگەیشتووە.

ئینفۆگرافیی خوارەوە ئاستی پەرەسەندنی ڤایرووسی HIV لە ئاستی جیهاندا نیشان دەدات

ئاودەزکردنی نوێی HIV

لە کاتی ئەوپەر پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە لە سەرتاسەری جیهان واتە لە ساڵی ١٩٩٧ تا ئێستا ئاودەزکردنی نوێی HIV لە سەدا ٤٠ کەم بۆتەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١،٧ ملیۆن کەسی دیکە تووشی HIV هاتوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ١٩٩٧ زیاتر لە ٢،٩ ملیۆن کەس ئالوودەی ئەو نەخۆشییە بوون و لە ساڵی ٢٠١٠ ئاودەزی نوێی HIV نزیکەی لە سەدا ١٦ کەم بۆوە و لە ٢،١ ملیۆن کەس گەیشتە ١،٧ ملیۆن کەسی تووشبوو لە ساڵی ٢٠١٨. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئاودەزەکانی HIV نوێ لە نێوان منداڵاندا لە سەدا ٤١ کەم بۆتەوە.

ڕێژەی مەرگ بە هۆی ئایدز لە جیهاندا

مەرگ بە هۆی ئایدز لە کاتی ئەوپەری خۆی لە ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر لە سەدا ٥٦ کەمی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٧٧٠ هەزار کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە لە سەرتاسەری جیهان گیانی خۆیان لە دەست داوە. لە کاتێکدا هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ ١،٧ ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشیی ئایدز مردوون.

ئایز و ژنان

هەر حەوتە لە جیهاندا نزیکەی ٦ هەزار ژنی گەنجی نێوان ١٥ تا ٢٤ ساڵ تووشی HIV دێن. لە هەندێک لە ناوچەکان، ژنانێک کە بەرەوڕووی توندتیژیی سێکسی و فیزیکی دێن، ١،٥ هێندە لە ژنانێک کە ئەو جۆرە توندتیژیەیان لە سەر نییە، زیاتر تووشی ڤایرووسی HIV دێن.

News Code 29753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =