جێگربوونیی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا

پاش بە دەستگەیشتنی زانیاری لەبارەی پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ هێرش کردنە سەر عێراق لە سنووری سووریاوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕەوانەی ناوچەکە کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەگەلی عێراقی لە ڕەوانە کرانی هێزی یارمەتیی حەشدی شەعبی بۆ سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی شیمانەیی داعشییەکان هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێز و جیهازاتێکی زۆر لە یەکەی ٩ی حەشدی شەعبییەوە ڕەوانەی دوورگەی حەزەر بۆ تۆکمەی هێزەکانی ئاسایش لە باشووری مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا کراوە.

سەرچاوەگەلی عێراقی ڕاشیانگەیاند: هەندێک ڕاپۆرتی هەواڵگرانە باس لە جێگربوونی بەربڵاوی تیرۆریستان لە سنوورەکانی عێراق بە ئامانجی هێرشی هەمەلایەنە بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش دەکەن.

News Code 29752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha