بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ماگیلەی هەسارەدۆزی ناسا (TESS) بە تەواوی و وردبینانە ڕەوتی تەقینەوەی ئەستێرەیەکی کلکداری تۆمار کرد.
ئەو مانگیلەیە کاتی تەقینەوەی سەهۆڵ و تەپتۆزی ئەستێرەی کلکداری ۴۶P/Wirtanen لە ساڵی ٢٠١٨دا تۆمار کردووە کە لە کاتی تۆمار کراندا مەودای لە گەڵ زەوی گەیشتبووە کەمترین ئاستی مومکینی خۆی.
ئەو تەقینەوەیە ٢٠ رۆژی خایاند و لە ئەنجامیدا ٢.٢ ملیۆن پۆند تەپوتۆز و سەهۆڵی لێ بڵاوبۆوە. ناسا بە یارمەتی کۆمەڵێک لە وێنەکان، تایم لێپسێکی لەو ڕووداوە تایبەتە ئامادە کردووە.
تۆنی فارنهام توێژەری باڵای ئەو پڕۆژەیە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٠ رۆژدا وێنەگەلێکی جۆارجۆر لە ڕەوتە تۆمار کرا و ئێمە توانیمان گۆڕانکاری لە ئاستی دەرەوشاوەییەکان بە ئاسانی لێک دەینەوە و ئەگەرچی ناکرێت کاتی دروستی تەقینەوەی ئەستێرەیەکی کلکدار پێشبینی بکرێت، بەڵام ئێمە توانیمان ئەو ڕووداوە بە تەواوی تۆمار بکەین.
بۆچوونی ئێوە