وردەکارییەکی نوێ لە ڕووداوی سەقز

ودەکاریی نوێ لە ڕووداوەکانی تەلاری شایی لە شاری سەقز نیشان دەدات کە هیچ کوژراو و بریندارێک بە هۆی ئاگرەوە نەبووە و زۆریاتر بەر پێ کەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە تەلاری شاییەک لە سەقز، بە داخەوە ١١ هاووڵاتی کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندار بوونە.

شارەوانی سەقز لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێڕی مێهر وێرای سەرەخۆشی لە خەڵکی شاری سەقز، لەبارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: بە داخەوە شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی دڵتەزێن لە تەلاری مانگەوشەوی شاری سەقز ڕووی داوە کە خێرا هێزەکانی پۆلیس و چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

 چیا ساڵحی بە ئاماژە بە گەیشتنی ئەو هێزانە لە دوای کەمتر لە دوو خولەک لە ڕووداوەکە، ڕاشیگەیاند: بە داخەوە قەرەباڵغیی جەماوەر و هەروەها هاتوچۆی ئۆتۆمبیلگەلێکی زۆر لەو شوێنە بوونە ئاستەنگ لە بەردەم ڕەوتی فریاکەوتن و یارمەتی گەیاندن.

شارەوانی سەقز هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەی تەقینەوەی کەپسوولی گازی تەڕاو ڕاگەیاند کە بۆتە هۆی ترسان و تۆقاندنی ئامادەبووانی ناو تەلارەکە و تێکرا بەرەو دەرگای دەرەوە هێرشیان بردووە.

زیادی کرد: ئەو هەڵاتن و ڕاکردنی حەشیمەتییە لە ترسی ئاگر، بووە هۆی پێشێل کردنی خەڵکی و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ١١ کەس کوژراون و ٤٠ کەسیش بریندار بوونە.

ساڵحی بیری هێناوە: لە هەلومەرجانەدا چاوەروان دەکرێت کە خەڵکی بە ڕەچاو کردنی پرسە ئەمنی و تەندروستییەکان، هێوری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەریی دروستی دۆخەکە بپارێزن.

شایانی باسە لە ناو کوژراوانی ئەو ڕووداوە ناوی چەند منداڵ و کەسانێکی پیرساڵ بەرچاو دێت کە وەک ڕاگەیێندراوە زۆربەیان بە هۆی پێشێل بوون مردوون و هاوکاتی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە پارێزگاری کوردستان ئەوڕۆ هەینی لە شاری سەقز، ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاندووە.

News Code 29699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =