AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٣ ١٧:٣٧

بە لاسایی کردنەوەی چالاکیی دەمارەکان؛

چارەسەریی ئاڵزایمێر بە خانەگەلی دەماریی دەسکرد

چارەسەریی ئاڵزایمێر بە خانەگەلی دەماریی دەسکرد

توێژەران خانەگەلێکی ئەلەکترۆنیان لە سەر مایکرۆچیپسێک داڕشتووە کە دەتوانێ بە لاسایی کردنەوەی چالاکیی دەمارەکان، ببێتە هۆی سارێژکردنەوەی نەخۆشینی ئاڵزایمێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تێلگراف، گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆی بێس بە هاوکاریی توێژەرانی نێونەتەوەیی خانەگەلێکی ئەلەکترۆنیان لە سەر مایکرۆچیپسێک داڕشتووە کە بە ئیمپلێنت کردنی لە مێشکدا هاوکاتی لاسایی کردنەوەی کاردانەوەی دەمارەکان لە کاتی دەنەدرانی سیستەمی دەماری، دەتوانن زیانە دەمارییەکانی ئاڵزایمێر یان نەخۆشینی دیکەی دەماری چارەسەر بکەن.

ئەگەرچی بە هۆی کاردانەوەی ئاڵۆز و گەلێ جار ناپێشبینی‌گەرانەی دمار بە سیگناڵ و پاڵسەکانی مێشێک بەردەوام ئاستەنگێک بووە لە بەردەم داڕشتنی خانەگەلی دەسکردی مێشک، بەڵام زانایان بە کەڵک وەرگرتن لە نمانەسازیی کەمپیوتێری توانیویانە هاوکێشيگەلێک دەربێنن کە ڕوون کەرەوەی چۆنیەتی کاردانەوەی خانەەکان لە کاتی وەرگرتنی سیگناڵ لە دەماری تایبەتییە و هاوکات مایکرۆ چیپسگەلێکیشیان داهێناوە کە ئەو کاردانەوەیە دووپات دەکاتەوە.

ئالێن نۆگارتی مامۆستای فیزیای زانکۆی بێس و لە توێژەرانی باڵای ئەو پڕۆژەیە لەوبارەوە دەڵێت: تا ئێستا دەمارەکان وەک قتوویەکی ڕەش دەچوون، بەلام ئێمە توانیمان ئەو قتووە بکەینە و لێکی دەینەوە.

بە گوێرەی توێژەران ئەو داهێنانە ڕێخۆشکەرە بۆ بەرهەم هێنانی بەرەیەکی نوێی ئیمپلێنتی کە دەتوانی نەخۆشینی شاراوەی وەک نەخۆشینی دڵ، ئاڵزایمێر و هەروەها نەخۆشینی تێکدەری دەماری چارەسەر بکات

News Code 29682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha