AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١١ ١٩:٠٣

شەمخانی لە دیداری بێن عەلەوی:

عەرەبستان لەمە زیاتر ئاسایشی ناوچەکە نەخاتە مەترسیەوە

عەرەبستان لەمە زیاتر ئاسایشی ناوچەکە نەخاتە مەترسیەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: هاوپەیمانیگەلی ناوچەیی دەتوانن بە بێ ئامادەبوون و دەستێوەردانی بیانی، دەستبەرکەری ئاسایش و سەقامگیری ناوچە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە دیداری یووسف بێن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عەمان، بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە سازدانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بیانووی جێگر کردنی ئاسایش لە کەنداوی فارس، وتی: تەنیا ئەو هاوپەیمانیانە لە ناوچەدا کارا، ئاسایش هێنەر و سەقامگیر دەبن کە بیانییەکان تێیاندا دزە و دەستێوەردانیان نەکرد بێت.

وتیشی: وڵاتێک پایبەندی هیچکام لە بەڵێنەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و لە دانوستانی لە گەڵ وڵاتانی دیکە نییە، ناتوانێ جێی متمانە بێت.

شەمخانی بیری هێنایەوە: وڵاتانێک کە زۆرترین پشکیان لە ئاژاوەنانەوە و نائەمنیی ناوچەکە بووە و بە هەڵگیرساندنی شەڕی جۆراوجۆر و پەرەدان بە تیرۆریزم، ناوچەی بەرەو ئاژاوە و وێرانی بردووە؛ هیچکات بەها بە سەقامگیری و ئاسایشی کەنداوی فارس نادات و تەنیا بیر لە دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و تاڵانی ناوچەکە دەکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی درێژەی شەڕ لە یەمەنی بە دەرکەوتەیەکی دیکەی هەڵوێستی شەڕئاژۆیانەی دەسەڵاتە داگیرکەرەکان و ولاتانی دارەدەستی ناوچەیی زانی و ڕایگەیاند: درێژەی ئەو کۆمەڵکوژییە جگە لە خزمەت بە بەرژەوەندیی دوژمنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە نییە و عەرەبستان دەبێ لە بەرامبەر ویستی خەڵکی خۆڕاگری یەمەندا تەسلیم بێت و لەوە زیاتر ناوچەکە نەخاتە مەترسی و ناهێمنییەوە.

لە درێژەی ئەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی عەمان وێرای پێشوازیی لە دانوستانی بەردەوامی دوو وڵات لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وتی: ناکۆکی لە ناوچەدا لە بەرژەوەندیی هیچکام لە وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس نییە و دەبێ بە هەر جۆری مومکین پێش بەو ناکۆکیانە بگیرێت.

بێن عەلەوی هەڵویستی تاران و مەسقەتی لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زۆر نزیک بە یەک و هاوڕایانە زانی و ڕاشیگەیاند: پەیوەندیی گەرم و دۆستانەی نێوان دوو وڵات لە بوارگەلی سیاسی، ئابووری و بازرگانی دەتوانێ بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلی نوێ، بازدانی بەرچاو بە خۆوە ببینێت.

News Code 29637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha