بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەمەیادین، نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعیەتی باڵای عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا لە نوێژی هەینی شاری پیرۆزی کەربەلا، وێڕای ڕێز دانان بە خۆپیشاندەران، داوای لێیان کرد تا خۆیان لە ئاژاوییەکان جودا بکەنەوە و هەلێک بۆ خراپ کەڵک وەرگرتنی ئاژاوەچییەکان لە دۆخەکە نەرەخسێنن.
ناوبراو جەختی کرد: پەرلەمانی عێراقی پارێزەری خوێنی هاووڵاتیانی عێراقیە و ئەبێ لە درێژەی پێکدادان و توندوتیژییەکان رێگری بکات.
نوینەری ئایەتوڵڵا سیستانی زیادی کرد: دوژمنان و هاوپەیمانەکان بۆ دروست کردنی بشێوی و شەڕی ناوخۆیی و گەڕانەوەی دیکتاتۆری پلان ڕێژی دەکەن و هەمووان ئەبێ هاوکاری بکەن تا ئەو هەلە بۆ دوژمنان نەرەخسێنن.
Your Comment