AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٦ ١٤:٢٩

پارێزگاری کوردستان:

هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گونجاوە بۆ فرۆشی تگەری باڕێز

هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گونجاوە بۆ فرۆشی تگەری باڕێز

پارێزگاری کوردستان وتی: هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گونجاوە بۆ فرۆشی بەرهەمەکانی تگەری بارێز و ئەوە دەتوانێ هەلێکی باش بێت بۆ گەشەدان بەو کارخانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە میانەی سەردانی بۆ شەریکەی تگەری بارێز، وێرای پێداگری لە هەوڵی و توانستی بەرپرسان لە پێناو هەڵگرتنی هەنگاوی گەورە لە وڵاتدا، وتی: هەرێمی کوردستان بازڕێکی گەنجاوە بۆ فرۆشی بەرهەمەکانی تگەری بارێز و پێویستە بەڕێوەبەران و پلان‌داڕێژان بە ئاوردانەوە لەو بابەتە بۆ گەشەی کارخانەکە هەوڵ بدەن.

پاریزگاری کوردستان وتیشی: لە ئێستادا سەرمایەدانەرنێک لە هەرێمی کوردستان حەز بە سەرمایەدانەری لە پلانی گەشەی تگەری بارێز دەکەن و بێ گومان هاوبەشی ئەوان لەو کارەدا دەتوانێ بە سوود بێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەفرایەتیگەلی سەرمایەدانەریی کوردستان، ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە کرانەوەی هێڵی ئاسنی هەمەدان - سنە لە کۆتایی ئەمساڵی هەتاویدا، دوورنوێنی سەرمایەدانەری لە کوردستاندا ڕۆناک دەبینم.

ڕاشیگەیاند: بە زوویی بە ئامادەبوونی سەرمایەدانەرنی وڵات لە ژووری بازرگانی ئێران دانیشتنێک بۆ دەفرایەتییەکانی پارێزگا بەڕیوە دەچیت و داوا لە هەموو سەرمایەدانەران دەکەین لەو کۆڕبەندەدا بەشدار بن.

شایانی باسە لە سەردانی پارێزگاری کوردستان و تاقمێک بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی پارێزگا لە شەریکەی تگەری بارێز، ٦ سایزی نوێی تگەر ڕوونوێنی کرا.

News Code 29553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha