بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، خالید موحەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ ی نۆڤەمڤەری ٢٠١٩ ڕاگەیاند کە ژمارەیەک لەو ئاژاوەچیانە کە دەیانەویست هەندێک ناوەندی بازرگانی لە بەغدا ئاگر تێبەر بدەن، دەستگیر کراون.
ناوبراو زیادی کرد: هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە ئەو ئاژاوەچیانە کە دەیانەویست هەندێک ناوەندی بازرگانی لە پێتەختی عێراق ئاگر بدەن، دەستگیر و ڕادەتی ناوەندە دادگاییەکان کراون و بە زوویی سزا دەدرێن. دەوڵەت لە سەر سامان و گیانی هاووڵاتیان جەختی هەیە و ڕێگری دەکات لە هەوڵی ئاژاوەچییەکان کە بە دوای خەسار لێدان بە سامانە گشتی و تایبەتەکانن.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ تەواوی هەوڵی خۆی بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دەخاتە گەڕ.
Your Comment