بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریادار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە بشێوییەکانی ئەم دواییە وتی: ئەوە پیلانێکی گەورە و چەند ڕەهەندی بوو کە ئێمە لایەنە جیاوازەکانیمان بە باش بینی و توانیمان لە ٤٨ کاتژمێردا کۆی بکەینەوە، هەموو دوژمنان لە ئەو پیلانە دەستیان هەبوو و لە سەرکەوتنی دڵنیا بوون هەر بۆیە خۆیان خێرا ڕایانگەیاند کە چ ڕۆڵێکیان لە ئەو بشێویانە هەبوو.
ناوبراو وتی: لە جیهان کەسێک بیری نەدەکردەوە کە ئێمە بتوانین ئەو پیلانە گەورە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا کۆ بکەینەوە.
Your Comment