کاردانەوەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە گران بوونی بەنزین

سەرۆکی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە بەرێوە چوونی گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی و ئەو بابەتانەی کە هاتووەتە پێشەوە، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە بەرێوە چوونی گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنانی سووتەمەنی و ئەو بابەتانەی کە هاتووەتە پێشەوە بەیاننامەیەکی ٥ دێڕی کە بەرپرسانی خستە بەردەنگەوە دەرکرد.

دەسەڵاتی داد بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە بۆ چارەسەری کێشەکان کە دێنە ئاراوە دوابەدوای گران بوونی بەنزین، ئەرکی یاسایی خۆی جێ بەجێ بکات.

بەردەوام لە ژیانی کۆماری ئیسلامی، ئەزموونی گرتنی ئاوەها بڕیارگەلێک هەبووە و لەو بارەشەوە قسە کردن لە گەڵ خەڵک و شی کردنەوەی هۆکارەکانی ئەو بڕیارە پیش و پاش بەڕێوە چوونی بڕیارەکە زەرووری دەنوێنێت. هەر بۆیە لە رێگای پارێزگارەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار شوێنگیری بکرێت تا هۆکارەکانی ئەو بڕیارە بە ڕوونی بۆ خەڵک و بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە کاریگەرن لە سەر کۆمەڵگا و هەڵکەوتەکان شرۆڤە بکرێت و ڕای هەڵکەوتە و دڵسۆزەکان لە بەرچاو بگیردرێت.

جەخت دەکەین کە دادستێنەکانی سەرتانسەری وڵات وێڕای پاراستنی مافی هاووڵاتی و کەرامەتی خەڵک لە بەرانبەر هەر جۆرە دەست درێژیەک، سەبارەت بە ئاژاوەگێڕان، ئەوانەی سەر بە لایەنە دژە شۆرشەکان و سیخوڕەکانن کە بە خراپکاری لە درێژەی خواستی دوژمنان، ئاسایشی خەڵک و کۆمەڵگایان کردووەتە ئامانج بە هاوکاری هێزە ئینتزامی و ئەمنیەتییەکان بە پێی یاسا لە گەڵیان بەرەوڕوو ببنەوە.

ڕێکخراوی چاوەدێری گشتی وڵات ئەرکیەتی وێڕای چاوەدێری ورد بە سەر شوێنی خەرج کردنی داهاتەکانی بەجێماو لە گران بوونی نرخی بەنزین و کردەیی کردنەوەی ئەرکی دەوڵت بۆ ڕێگری لە بەرز بوونەوەی نرخەکان، بەڕێوە بردنی تەواوی بەڵێنەکانی دەوڵەت لە بەرانبەر خەڵک لەوانە پێدانی ڕێکوپێکی یارانەکان بەردەوام شوێنگیری بکەن تا بەستێن بۆ زیاد بوونی باوەڕەکانی خەڵک دروست ببێت.

ئەرکمان خستووەتە سەر شانی جێگری یەکەمی دەسەڵاتی داد بە پێکهێنانی کومیتەیەک بریتی لە دادستێنی گشتی، سەرۆکی رێکخراوی چاوەدێری و سەرۆکی بواری سەرۆکایەتی و بە بانگهێشت کردنی بەرپرسانی پێوەندیدار، بۆ شوێنگیری پرسەکانی سەرەوە و لێکدانەوەی دۆخی بوارەکانی دادوەری و ئەو ڕاپۆرتانەی کە وەرگیراون و پێدانی ڕاوێژی پێویست، بە شێوەی شیاو هەوڵ بدەن.

News Code 29396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =