بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شووشتەری وێڕای سه‌ردانی ژووری چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێرانی، له كه‌شێكی دۆستانه‌دا گوێی له ڕا و بۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و ژوورانه گرت.
به‌ڕێوبه‌رانی چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێران لەو دیدارەدا پێشوازی خه‌ڵكی ڕۆشنبیری سلێمانیان له پێشانگاكه به‌رز نرخاند.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاماژه‌ی به خاڵه هاوبه‌شه زۆره ڕۆشنبیرییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی كرد و پێشوازی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی له بڵاوكراوه كلتوری و هونه‌رییه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی چاپه‌مه‌نی ئێرانی له‌م پێشه‌نگایه‌دا به گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌شداری چالاكانه‌تری چاپه‌مه‌نیه‌كانی ئێرانی له خوله‌كانی دیكه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكانی كتێب له سلێمانی.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، تابلۆی یادگاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به دیاری به‌خشرایه سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی.
شایه‌نی باسه پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی به بۆنه‌ی دوسه‌د و سی و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی به چاودێری به‌رهه‌م ساڵه‌ح سه‌رۆك كۆماری عێراق به به‌شداری ۱۸۰ ده‌زگای چاپه‌مه‌نی له عێراق و ۱۲ وڵاتی دیكه بەڕێوەدەچێت.
بۆچوونی ئێوە