بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز بووچانی پاش دەرچوونی لە بازگەی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانۆس کە ٦ ساڵە تێیدا یەخسترە، بە هاوکاریی کارگێڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە مەبەستی بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی ئەدەبی و ڕێزنان گەیشتە شاری کرایست چێرچی پایتەختی نیوزیلەند.
ڕاسێل کینگ بەڕێوەبەری پرۆگرامی جیهانی لەوبارەیەوە بە گۆڤاری ستافی نیووزیلەندی ڕاگەیاند کە بۆچانی بانگهێشتی فێستیڤاڵی ئەدەبی جیهانی "وشە" لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلەند کراوە و لە هەمان کاتدا بێهرووز بووچانی لە هەژماری تویتەرەکەیدا هەواڵی گەیشتنی بە نیوزیلەندی دانا و دەربازبوون لە دوورگەی مانۆسی "ڕاچڵەکێنەرانە" وەسف کرد.
بووچانی پاش مسۆگەر کردنی چەندین خەڵاتی گرینگ بۆ نووسینی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" و لەوان "ڤیکتۆریەن پریمییەر" (وەک گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا)، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترالیا و هەروەها لەم دواییەشدا خەڵاتی بایۆگرافی ناوی کەوتە سەر زاران و بەو بۆنەوە ماوەیەک لەوە پێشیش لە لایەن زانکۆی بیرکبِکێی لەندەن بۆ وانەوتنەوە بانگهێشت کرا.
"هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" چیرۆکی سەفەری خودی نووسەرەکەیە بۆ ئۆسترالیا و دەستگیرکرانی لە بازگەی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووسدا و خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێدانی مۆڵەتی چوون بۆ خاکی ئۆسترالیایە. ئەو چیرۆکە لە واتساپدا نووسراوە و پاشان لە لایەن "ئومێد تەوفیقیان" و "موونس مەنسووبی"یەوە کراوەتە ئینگلیزی و لەم دواییەشدا لە لایەن دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە بە کوردی وەرگێڕدرا و لە لایەن دەزگاى غەزەلنووس لە شاری سلێمانی و خانەى کتێبی ئەرزان لە وڵاتى سوید چاپ و بڵاوبۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە