AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٨ ١٣:١٢

بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک؛

دەنگی مەولوودی خوێنی لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە

دەنگی مەولوودی خوێنی لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە

هەفتەی یەکگرتوویی لە پارێزگای کوردستان بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمێک لە ژێر ناوی لە سێبەری پێغەمبەر بە ئامادە بوونی هاووڵاتیانی سنەیی و بە بەڕێوە چوونی بەرنامەی شاد لەوانە مەولوودی خوێنی لە هۆڵی ئازادی ئەو شارە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هەوڵی حەوزەی هونەری، ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و وەرزش و لاوانی پارێزگا و هەروەها شارەوانی سنە بەرنامەی تایبەتی لە سێبەری پێغەمبەر، کاتژمێر ١٩:٣٠ ی ڕۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت.

 حسێن خوش ئیقباڵ، جێگری سیاسی کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، ئاماژەی کرد: بڕیارە لە ئەو ڕێوڕەسمە گرووپی چل دەف بەبۆنەی دەسپێکی هەفتەی یەکگرتووییەوە بەرنامەیان هەبێت.

ناوبراو وتی: هەرەوەها لە درێژەی بەرز ڕاگرتنی تۆماری سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا بڕیارە کە ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان بەرنامەیەک بەڕێوە ببەن.

شیاوی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە بە بەرنامەی جۆراوجۆر، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی دەنگ و رەنگی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.

News ID 29243

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha