بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "دەنگی عالی؛ کۆی وتارەکانی حاجی مامۆستا مەلا بورهان عالی" لە ئامادەکردن و پێداچوونەوەی مەلا سوهەیب تووتمەری، بە زوویی لە لایەن بڵاوکەرەوەی کوردستان لە شاری سنە بڵاو دەبێتەوە.
خوالێخۆشبوو مامۆستا بەرهان عالی پێشنوێژی هەینی کاتی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتاوا، ئەندامی ئەنجومەنی چارەسەری ناکۆکیی ئەو شارە و مامۆستای ناوەندی گەورەی ئیسلامی لە رۆژئاوای وڵات شەوی ٢٢ی مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی پاش خوێندنی نوێژ و ڕێوڕەسمی شەوی قەدر لە ماڵی خۆی و لە تەنیشت مزگەوتی قەبا لە شارۆچکەی بەهارانی شاری سنە لە تەمەنی ٥٦ ساڵی لە لایەن چەند کەسێکی سەلەفی و توندئاژۆوە تیرۆر کرا.
Your Comment