بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە گەڵ هاوتایانی تورک و ڕووسی لە ژێنێڤ، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تا کاتێک گەل و دەوڵەتی سووریا بیانەوێ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، ڕایگەیاند: ڕووسیا و ئێران بە پێی بانگهێشت و داوای دوڵەتی دیمەشق لە خاکی سووریان.
ڕاشیگەیاند: ئێمە پێداگرین لەوەی کە ناڕێککەوتنەکان گەورەترین گرفتی گەلی سووریا لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوو بووە و لە سەر ئەو بڕوایەن کە هەلومەرجی سووریا لە رێگەی سەربازییەوە چارەسەری نایەت.
زەریف بە "پڕململانێ" وەسف کردنی کۆمیتەی تۆماری دەستووری نوێی سووریا، وتی: ئەو کۆمیتەیە تەنیا دەنێ تایبەت بە خەڵکی سووریا بێت و ئەوان چاوەدێری بکەن و ئەنجامی کارەکە لە لایەن هەموو خەڵکی سووریاوە قبووڵ بکرێت. نابێ هیچ دەستێوەردان و گوشارێکی دەرەکی بخرێتە سەر کۆمیتەی دەستوور و وڵاتانی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانەش دەبێ دەستێوەردانی دەرەکی لەوبارەیە کۆنتڕۆڵ بکەن.
وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا سەبارەت بە پرسی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا، وتیشی: ئەمریکا پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریای کردۆتە بیانوویەک بۆ مانەوەی لەو وڵاتەدا. هەڵبەت ترامپ دانی بەوەدا هێناوە کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا لە چوارچیوەی ئامانجەکانی ئەمریکایە.
Your Comment