بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر،مه‌زڵووم كۆبانێ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ره‌نسا هۆشداریی داوە لەوەی کە شانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
ئەوەشی وتووە کە هه‌موو شتێكیش ڕێى تێده‌چێت ئه‌نجامى بده‌ن له‌وانه‌ش هێرش كردنه سه‌ر گرتووخانه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كه هه‌زاره‌ها ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه‌یان تێدایه.
له ئێستادا هه‌سه‌ده ۱۲ هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى داعشی له گرتووخانه و كه‌مپه‌كاندا راگرتووە.
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک:
شانه نووستووەكانى داعش تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه

ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى به‌هۆى كوژرانى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى داعشییەکانی هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه بدەن.
News ID 29079
Your Comment