خۆپیشاندانی دانیشتووانی دەیرەزوور دژی تورکیا

دانیشتووانی پارێزگای دەیرەزوور لە سووریا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتەیان بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، خەڵکی سووریا هەروا درێژە دەدەنە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان دژی تورکیا بە هۆی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتووانی پارێزگای دەیرەزوور لەم دواییەدا خۆپیشاندانێکیان دژی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بەڕێوە برد.
بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە بە وتنەوەی دروشم هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایان بە توندی ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەران هەروەها دەسکەوتەکانی سوپای سووریا لە شەڕ لە گەڵ سوپای تورکیایان بەرز نرخاند.

News Code 28971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha