بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەلکساندر لاڤرنتیۆف نێردەی تایبەتی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند کە مسکۆ ڕۆڵی ناوبژیوان لە نێوان دیمەشق و کوردەکان دەگێڕێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا قبووڵ نەکراوە. ڕێککەوتنێ لە نێوان ئەنقەرە و مسکۆ سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تورکیا نەبووە.
نێردەی تایبەتی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: بەرپرسی سنووری نێوان سووریا و تورکیا ئەبی سوپای سووریا بێت. مسۆگەرکەری ئاسایش نێوان سنووری تورکیا لە گەڵ سووریا ئەبێ بە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بێت. ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە باکووری سووریا ئاسایشی نێوان ئایینەکان لە باکووری سووریا تێک دەدات.
لاڤرنتیۆف لە دانوستانی تورکیا و دەوڵەتی سووریا هەواڵی دا و جەختی کرد: ئێمە ئیزنی پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و تورکیا نادەین.
Your Comment