بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , ئێوارەی ئەمڕۆ عەمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەفدی هاوڕێی لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆی کرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا ئاماژەیان دایە پەیوەندی قووڵی ئێران و پاکستان و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ هاوکارییەکانی نێوان دوو دەوڵەت زیاتر بێتەوە.
ئایەتوڵا خامنەیی وتیان:کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکە گەڵاڵەیەکی چوار بڕگەیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن خستووەتە ڕوو و کۆتایی هاتنی ئەم شەڕە دەتوانێ کاریگەریی ئیجابی لە سەر ناوچەکە ببێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕش بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە, زیادیان کرد ئەگەر کەسێک دەستپێکەری شەڕ دژی ئێران بێت, بێ گومان پەشیوان دەبێتەوە.
Your Comment