بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، هەندێک سەرچاوە ڕوانیویانەتە ژمارەی کوژراوان و بریندارانی پێکدادانی دوو لایەنەی کورد و تورکیا لە دوای دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە سەرچاوەی ئاشتی.
لەمناوە سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند کە سێ کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و ٥ کەس لە سەربازانی تورکیا و ٢٢ کەس لە هێزەکانی سەر بە ئەنقەرە کوژراون. هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بە تێکشکاندنی ٥ تانک و داخستنی ٦ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا لەو پێکدادانەدا کردووە.
بەڵام سوپای تورکیا کوژروانی تاقە سەربازێکی خۆی پشتڕاست کردووە و ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٨٠ ناوەندی سەر بە هێزەکانی هەسەدەی کردۆتە ئامانج.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەگەلی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووریا ڕاپۆرتیان داوە کە لە دوای دەسپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سووریا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی سڤیل لە ناوچەکانی خۆیان ڕایان کردووە و هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەنقەرە بە سەر ١١ گونددا زاڵ بوونە و ٤٦ هێزی هەسەدەیان کوشتووە.
Your Comment