تەقینەوە لە نەوت هەڵگری ئێرانی لە دەریای سوور/ ئەگەری کردەوەی تیرۆریستی هەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەی نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە دەریای سوور هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەوت هەڵگرێکی ئێرانی ئەمڕۆ هەینی لە دەریای سوور ئاگری تێچوو.

ئەم نەوت هەڵگرە لە ۶۰ مایلی بەندەری جەدەی عەرەبستان ، قاپڵۆخەکەی بە هۆی تەقینەوەیەکەوە خەساری بەرکەوتووە.

 دوو هوماری سەرەکی نەوتی ناوی ناو ئەو پاپۆڕە نەوت هەڵگرە خەساریان بەرکەوتووە و نەوتەکەی خەریکە دەڕژێتە ناو دەریای سووە.

کارناسانی تەکنیکی ناو ئەو پاپۆڕە خەریکی لێکدانەوەی هۆکاری تەقینەوەکەن و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم تەقینەوە کردەوەی تیرۆریستی بێت.

News Code 28821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =