بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ینس ستۆلتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ئەمڕۆ چوارشەممە و هاوکات لە گەڵ دەستپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرش بۆ سەر بەشێک لە خاکی وڵاتێکی سەربەخۆ بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق, ڕایگەیاند: تورکیا نیگەرانیی ئەمنیەتی هەیە.
لە بەیاننامەی ئەمینداری گشتی ناتۆ لەم بارەوە هاتووە: تورکیا هێرشی تیرۆریستی تۆقێنەری کراوەتە سەر. پێم وایە کە تورکیا میانەڕەو دەبێت و چالاکییەکانی شیاو دەبێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جودا ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد.
شیاوی باسە، فەڕەنسا و بریتانیاش ڕایانگەیاند کە داوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەوە دەکەن.
بۆچوونی ئێوە