بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەواڵی ماڵپەڕە کوردییەکاندا هاتووە کە مەسعوود بارزانی و ستیڤ ڤیگن لەو کۆبوونەوەیەدا لەبارەی دۆخی سووریا و ئەگەری ڕوودانی شەڕ و کارەسات گفتوگۆی وردیان کردووە.
ئاماژە دراوە کە بارزانی جارێکی تر نیگەرانیی قوڵی خۆی لە ئەگەری ڕودانی کارەسات بۆ کوردی سووریا دەربڕی و داوای کرد ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ پاراستنی گەلی کورد ڕۆڵی خۆیان ببینن.
بارزانی لەو دیدارەدا روونیکردەوە کە "گەلی کورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و کۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی کورد تووشی کارەساتی تر بێت و لەو بارەیەوە بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەرشانی ئەمریکا و هاوپەیمانان".
هەر لە دیدارەکەی بارزانی و کونسوڵی ئەمریکادا باس لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی عێراق کرا و بارزانی لەوبارەیەوە وتی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین داواکارییە شەرعییەکانی خەڵک جێبەجێ بکرێن".
وتیشی: "لە هەمانکاتدا دژی ئەوەین بەرپرسیارێتیی گەندەڵییەکانی رابردو بخرێتە ئەستۆی حکومەتی ئێستا و کەسانێکی هەلپەرست کە خۆیان بەرپرسی دۆخەکەن، ئێستا بۆ دژایەتیی سەرۆک وەزیران بیانەوێت سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک بن و لەوبارەیەوە پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی دووپات کردەوە".
بۆچوونی ئێوە