بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، فەریقی ڕوکن جەلیل ڕەبیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: تاقمێک لە خۆپیشاندەران کە کۆکتێل مۆلۆتۆفیان پێ بووە دەستگیر کراون. هیزەکانی ئەمنی هەوڵ دەدەن نیشانەشکێنێک کە خۆپیشاندەران دەکاتە ئامانج، دەستگیر بکەن، بەڵام ئەو توانیویەتی خۆی هەشار بدا و بۆی دەرباز بێت.
ڕەبیعی جەختی کرد: ئاسایشی بەغدا جێگر بوە و نابێ هیچ ئاژاوەیەک ساز بێت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە دان بە خۆدا بگرن و ناوەندە دەوڵەتییەکان بپارێزن.
شایانی باسە رۆژی رابردوو میدیاگەلی ئەمنی عێراقی لە کوژرانی چوار کەس و لەوان دوو هێزی ئەمنی بە گولەی نیشانەشکێنێکی نەناسراو لە بەغدا هەواڵیان دا.
هاوکات ئەوڕۆ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ تاقمێک لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران لە ناوخۆی پەرلەمان دیداری کرد و سەبارەت بە داخوازییە ڕەواکانیان و شێوەکانی وەڵامدانەوەیان بە پێوەری یاسا گفتوگۆیان کرد.
بۆچوونی ئێوە