پیشانگای پیکەرتاشی "ئێلناز مەنیعی" لە سنە دەکرێتەوە

یەکەمین پیشانگای تاکەکەسی پەیکەرتاشیی "ئێلناز مەنیعی" لە ژێر ناوی "هەڵتاوینی ناتەواو لە ناخی زەماندا" ئێوارەی ئەوڕۆ (شەممە) لە گەلەری هونەری شاری سنە دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین پیشانگای تاکەکەسی پەیکەرتاشیی "ئێلناز مەنیعی" کە پێکهاتووە لە ١٥ پەیکەرەی ئابسترە لە ژێر ناوی "هەڵتاوینی ناتەواو لە ناخی زەماندا" ئێوارەی ئەوڕۆ (شەممە ١٣ی ڕەزبەر) لە گەلەری هونەر (نیگارخانەی ئیرشادی پێشوو)ی شاری سنە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی یەک حەوتە (١٣ تا ١٩ ڕەزبەر) بەردەوام دەبێت.

ئەم هونەرمەندە لەبارەی دروشمی پیشانگاکەی دەڵێت: هەموو شتێک بەردەوام ڕوو لە گۆڕانە؛ گۆران لە ناخی زەمان و لە ژێر کاریگەریی هۆکارگەلی جۆراوجۆردا ڕوو دەدات. شتەکان پێکەوە ئاوێتە دەبێن، هەڵدەتاوێن و دەتوێنەوە ... ئەو هەڵتاوینە فۆڕم و بیچمەکان دەگۆڕێت.

ئێلناز مەنیعی لە دایکبووی شاری بۆکان و خاوەن بڕوانامەی مەستەریی مایکرۆبایۆلۆژیایە و لە ساڵی ١٣٨٥ەوە چالاکی هونەریی دەست پێکردووە و لە ساڵی ١٣٩٣ەوە بۆتە ئەندام و بەرپرسی کارگەی ٢٦ و لە پەنای کردنەوەی چەندین پێشانگا و بەڕێوەبردنی چەندین فێستیڤاڵی هونەری بە هاوکاری ئەو کارگەیە، پڕۆژەگەلێکی سەرکەوتووی زانکۆیی و لەوان ئامادەکردنی پەیکەری ئازادی لە بەردەم زانستگەی زانستە مرۆییەکان و شێوەکاری و نیگارگەریی سەر دیوارەکانی زانکۆی کوردستانی ئەنجام داوە.

News Code 28683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =