بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج شوجاعی فەرمانداری مەهاباد لە ڕێوڕەسمێکدا بە جەخت لە سەر ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوەی کوردەکان لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەوان لە بەرەڤانی پیرۆزیش لە ڕیزی لە خۆبوردووترین کەسەکانی ئەو سەردەمە بوون.
شوجاعی بە وتنی ئەوەئ کە مەهاباد ٧٦٨ شەهیدی پێشکەشی شۆڕش کردووە، زیادی کرد: هەبوونی ٧٠٠ گیانباز و ٢٦٨ ئازادە لە ئەو شارستانە هەیە کە نیشانەی وەفاداری خەڵکی ئەو ناوچە بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە.
فەرماندەی سوپای مەهابادیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دووبەرەکی نانەوەی بە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی وەسف کرد و وتی: یەکێتی و یەکگرتوویی لە گرینگترین بنەڕەتە ستراتیژییەکانی گەیشتن بە ئاسایش، پێشکەوتن و شارستانیەتی ئیسلامی و شکستی هێرشی بەربڵاوی جیهانی ئیستکبارە.
سەرهەنگ تالب ڕەحیمی درێژەی دا: لەمێژە ئیستکبار بەدوای ئاژاوە لە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی، خەڵک و ئێتنیکە جیاوازەکان لە وڵاتانی خوازیاری سەربەخۆییە و لە ئەوڕێگا زیاترین هەوڵی خۆیی خستووەتە گەڕ.
بۆچوونی ئێوە