AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٦ ١٠:٤٧

ڕۆحانی پاش گەڕانەوە لە نیۆیۆرک؛

ئەمریکییەکان نێوبژیڤانیان دەنارد و ئامادەییان بۆ دانوستان ڕادەگەیاند

ئەمریکییەکان نێوبژیڤانیان دەنارد و ئامادەییان بۆ دانوستان ڕادەگەیاند

سەرۆک کۆماری ئێران پاش گەڕانەوە لە نیۆیۆرک لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئەمریکییەکان بە بەرپرسانی ئەورووپی و کەسانی تریان ڕاگەیاندبوو کە ئێمە ئامادەی دانوستانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پاش گەڕانەوە لە هەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی، ڕایگەیاند: کاتێک کە گەیشتینە نیۆیۆرک هەستمان کرد دوو کەشی نەرێنی چ لە نێوان دیپلۆماتەکان و زیاتر لە نێو مێدیاکان بەرانبەر ئێران هەیە و ئەوەش ئەوە بوو کە بڵاو بووبووەوە هێرشێک کە کراوەتە سەر ئارامکۆی عەرەبستان لە توانای یەمەنیەکان و سوپای یەمەن بە دەرە، لە ڕاستیدا ئەوەی زەق کردبووەوە کە چ کەسێک و لە کوێوە ئەو ڕووداوە ڕووی داوە؟

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئەوان بە دوای ئەوەوە بوون کە ڕای گشتی و هەروەها سیاسییەکانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و مێدیاکان دەوری ئەو تۆمەتە کۆ بکەنەوە. بە رای من شاندی ئێرانی لە ئەو بوارە بە شێوەیەکی پتەو لە بەرانبەریان وەستایەوە. من وەکوو خۆم بە بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش کە بەیاننامەیان دەرکردبوو کە ئەو هێرشانە کاری ئێران بووە، وتم کە بۆ ئەو قسانەتان بەڵگەتان هەیە ئاراستەی بکەن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوان لە وەڵامدا وتیان کە کارناسەکانی ئێمە لێکیان داوەتەوە و گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە یەمەنییەکان توانی ئەوەیان نییە ئەو هێرشە ئەنجام بدەن و هێرشەکە یان لە لای باکووری یان ڕۆژاواوە بووە. منیش لە وەڵامدا وتم کە ئێوە ئاگاتان لە هێزی یەمەنییەکان نییە و تۆمەت دان لە کەسێک واتا ئاژاوە و شەڕ و بشێوی.

ڕۆحانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاوەها بڵاو بووبووەوە کە هەموو کێشەکان بە هۆی ڕقی لایەنی ئێرانییە و ئەمریکا ئامادەی دانوستانە و لە سەریشی پێداگرە، وتی: ئەمریکییەکان بە هەموو بەرپرسانی ئەورووپی و نائەورووپیان سپاردبوو کە ئێمە ئامادەی دانوستانین. پێشتر داواکری ئەمریکا ئەوە بوو کە بە شێوەی دوو لایەنە دانوستان بکرێت و چەندین جار ئێمە ئەوەمان ڕەت کردبووەوە. وتبوومان ئەگەر دانوستانیش بکرێت لە چوارچیوەی ٥+١ دەبێت و ئەوانیش وتیان کە دەیانەوێت لە چوارچێوەی ١+٥ دانوستان بکەن.

ڕۆحانی وتیشی: خاڵێکی دیکە کە جێی باس بوو، ئەوە بوو کە چ گەمارۆگەلێک هەڵبگیردرێت و ئەوان وتبوویان کە ئەگەر دانوستان بکرێت هەموو گەمارۆکان هەڵدەوەشێنینەوە. بەڵام شێوەی بەڕێوەبردنەکەی جۆرێک نەبوو کە قبووڵ کراو بێت، واتا لە کەشی گەمارۆ و مانەوەی گەمارۆکان و زیاترین گوشار، تەنانەت ئەگەر لە چوارچیوەی ١+٥ یش بمانەوێت لە گەڵ ئەمریکییەکان دانوستان بکەین، هیچ کەس ناتوانێت پێش بینیی بکات کە کۆتایی و ئەنجامی ئەو دانوستانە چی دەبێت.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەو پرسانە، پرسگەلێکی گرینگ بوون کە بە هەڵە شرۆڤە کرابوو و ئەبوا کە شرۆڤەی لە سەر بدەین.

News Code 28546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha