کارەکانی سوپای پاسداران باڵاترە لە ئاراستەی ئیتنیکی و مەزهەبی

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە سوپا سەرتر لە ئاراستەی ئیتنیکی و مەزهەبی هەوڵی داوە، وتی: لە هیچ دۆخێکدا رێگەی سەرهەڵدان و خۆدەرخستن بە ورەی دوژمن نادەین.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی بەیانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە ڕیوڕەسمی کرانەوەی پڕۆژەگەلی پلانی جیهادی هاوڕیزی نیشتمانی، ڕایگەیاند: ورەی گەلی ئێران سەرترە لە موولەرزە و لافاو و ئیرادەی دوژمنان، و خەڵکی تێگەیشتن کە دەبێ لە شەڕدا بە جوانترین شێوەی مومکین بژین.

سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە سوپا سەرتر لە ئاراستەی ئیتنیکی و مەزهەبی هەوڵی داوە، وتی: پاسدارن منداڵانی ئەو گەلەن و قەڵایەکی پتەون بۆ پاراستنی گەل و بە بێ هیچ منەتێک ئەوی لە بەردەستی سوپا بووە لە پێناو خزمەت بە خەڵکی ئاراستە کراوە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە نە تەنیا ئەوڕۆکە سوپا خەڵکی دەپارێزێت بەڵکوو خەڵکیش سوپا لە بەرامبەر دوژمنان دەپارێزن، ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆ پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە بە هەموو ئیمکانات و توانستمان لە پەنای خەڵکین و نایهێڵین تۆزقاڵیک خەڵکی لە سەخڵەتیدا بن.

ناوبراو ئاماژەی بە ئاوەدان کرانەوە و پێشکەوتنی وڵات لە سای ئەو هەوڵانە کرد و جەختیشی کرد: گوشاری دوژمنان بۆتە مایەی بەهێزتر بوونی ورە و ئەنگێزەی گەلی ئێران، پێشکەوتەتر بوونی وڵات، سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەریمان و لە هیچ دۆخێکدا رێگەی سەرهەڵدان و خۆدەرخستن بە ورەی دوژمن نادەین.

News Code 28314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =