بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانەکەی ئێمە نە بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بەدوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمنە. ئاوەها بیرۆکەیەک ڕەت دەکەینەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا زیادی کرد: بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە گەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەین بەڵام لە هەر هەنگاوێکدا تێدەگەین ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت و ئەوەی کە لە بیری ئەواندایە، یەکێک نییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش مێدیاکان وێنەی پێوەندیدار بە گەشتی هێزە ئەمریکی و تورکیایەکانیان لە ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بڵاو کردەوە.
Your Comment