AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٧ ٠٨:٣٥

نوێنەری سینەمای ئێرانە؛

"حەماڵی زێڕ" لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک وەرگیرا

"حەماڵی زێڕ" لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک وەرگیرا

فیلمی سینەمایی "حەماڵی زێڕ" لە دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی لە بەشی ڕکابەریی "سینەمای جیهان"ی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان وەرگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "حەماڵی زێڕ" لە دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی و بەرهەم هێنانی مەنسوور سوهراب پوور لە نوێترین دەرکەوتەی نێونەتەوەیی خۆی بە نوێنەریی سینەمای ئێران لە بەشی ڕکابەریی "سینەمای جیهان"ی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان وەرگیرا.

ئەم فیلمە لە دوو سانسی جیاواز، کاتژمێر ١٩ی ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبێر) و کاتژمێر ١٥ی رۆژی پێنج شەممە ٢١ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبێر)  لەو فێتسیڤاڵە نماش دەدرێت و فیلمگەلێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئالبانی، کورواسی، کۆزێڤۆ، گورجستان، بوڵغاریا، تورکیا، هولەندا، مەکدوونییە، شیلیا، ئارژانتین، ئۆکراین، سووریا، لوبنان و نێپاڵ ڕکابەری دەکات.

حەماڵی زێڕ لە لایەن کۆمپانیای پەخشی فیلمی "ئارت هوود" بڵاو بۆتەوە و پێشتر لە بیست و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بووسانی کۆریای باشوور نمایش کراوە.

فێتسیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک بە یادی "یەلماز گونای" دەرهێنەری ناسراوەی کورد و بە ئامانجی سازدانی پردی پەیوەندی لە نێوان دەرهێنەرانی کورد و دەرهێنەرانی سەرتاسەری جیهان دامەزراوە و ئەمساڵ لە میانەی رۆژانی ١٨ تا ٢٥ی خەرمانان (٩ تا ١٦ی سێپتامبێری ٢٠١٩) لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی دهۆک و سێ هۆڵی سینەمای ناوەندی مازی مۆڵی ئەو شارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

News Code 28265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha