بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ساینس دەیلی، گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆیRMIT ی ئۆسترالیا بە سەرپەرەشتیی ندا میرزادە زانا و توێژەری ئێرانی، بە پشت بەستن بە تاقیکارییەکان لەبارەی کاریگەریی باڵاتری مۆلۆکۆلەکان بۆ لە ناوبردنی شێرپەنجە بە نیسبەتی دەرمانە دژە شێرپەنجەییەکان، توێژینەوەیەکیان لەوبارەیە لە سەر ٤ بایۆمۆلۆکۆلی چالاک و کاریگەرییان لە سەر ٥ جۆرە شانی شێرپەنجەیی ئەنجام داوە و دەرئەنجامی توێژینەوەکەیان لە Chemistry -- A European Journal بڵاو کردۆتەوە.
میرزادە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: شێرپەنجە وەک دووهەمین هۆکاری مەرگی مرۆیی کە ساڵانە زیاتر لە ٩،٦ میلیۆن کەس دەکوژێت، بۆ چەندین دەیە دەچێت کە بۆتە مژارێکی سەرەکیی توێژەران لە پێناو دۆزینەوەی دەرمانی باشتر و سنوورداربوونی دەرمانگەلی کیمیادەرمانی (بە بەهرە وەرگرتن لە کانزا) هانمان دەدا دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی باشتر.
ئەم توێژەرەی زانکۆی RMIT ڕاشیگەیاند: مۆلۆکۆلگەلی زێڕ هاوکاتی بەری بوون لە زیانەکانی کانزاگەلی کیمیایی، کاریگەریی بژێرەمەندتر و درێژخایەنتری هەیە و توێژینەکانی ئێمە نیشان دەدەن کە بەهرە وەرگرتن لەو میتۆدە هاوکاتی زیان نەگەیاندن بە شانی تەندروستی لەش، پۆتانسیەلێکی زیاتر و وردبینانەتری بۆ گەشەی دەرمانی شێرپەنجە بە تایبەت لە شێرپەنجەی کلۆن، ملانۆما، ڕەحەم، سینگ و پرۆستاتدا دەبێت و بە ئەنجامی لە سەدا ٤٦،٩ توانای کۆنتڕۆڵی گەشەی تۆمۆریی لە ئاژەڵاندا هەیە.
بۆچوونی ئێوە