AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٥ ١٠:٣١

لە هەنگاوی سێهەمدا؛

ئێران سەرجەم بەڵێنەکانی لە بواری توێژینەوە و گەشەی ناڤۆکی هەڵوەشاندەوە

ئێران سەرجەم بەڵێنەکانی لە بواری توێژینەوە و گەشەی ناڤۆکی هەڵوەشاندەوە

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سەرجەم بەڵێنەکانی ئێران لە بواری توێژینەوە و گەشەی ناڤۆکی هەڵوەشاوەتەوە و ئەمەش لە نامەیەکدا بە لایەنی ئەورووپایی ڕاگەیێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە نامەیەکدا بۆ مۆگرینی نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگری یەکێتی ئەورووپا وردەکارییەکانی کەم کردنەوەی بەڵێنی ناڤۆکی ئێرانی ڕاگەیاند.

زەریف لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی پاشهاتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران و بێ دەسەڵاتی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران لە ئەمڕۆ وە سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام لە بواری توێژینەوە و گەشەی ناڤۆکی ڕادەگرێت.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە وردەکاری تەکنیکی و ئۆپراسیۆنیی ڕاگرتنی بەڵێنەکانی ئێران دواتر بۆ ئاژانسی وزەی ناڤۆکی ڕوون دەبێتەوە.

News ID 28238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha