بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی گەورەی بانگەشەکارانی موحەڕەم لە هۆڵی کۆڕبەندەکانی غەدیری قوم، وێرای بیرهێنانەوەی شلگێری و پێداگریی دەزگای داد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەر دەرکەوتەیەکیدا، وتی: کاتێک دۆسیەی کەسانی دەستڕۆیشتوو و ناو دەسەڵات لە لایەن دادوەرەوە تاوتوێ دەکرێت، دەنگ و هەڵوێستەکان بەرز دەبێتەوە. بەڵام با بزانن کە دەزگای داد هیچ گوێی لەو دەنگ و هاوارانە نییە و بە هەموو هێزەوە دژی گەندەڵی دەوەستێت.
ناوبراو بە داکۆکی لە وردبینی و هوشیاری هەمبەر بە پرسە گرینگەکانی وەک سیستەمی بانکی، ماڵیات، هاوردە و هەناردە و پێکهاتەی دەزگای داد، وتیشی: بەشێکی کەمایەسی بوودجەی وڵات لە رێگەی پێشگری لە گەندەڵی قەرەبوو دەبێتەوە.
ڕەئیسی لە درێژەدا ئاماژەی بە هەلومەرجی قاچاخی کاڵا کرد و ڕایگەیاند: گەشەی بەرهەم هێنان بە بوونی قاچاخی کاڵا مانای نییە. هەر بۆیە دەبێ بەرەنگاری قاچاخی ڕێکخراوەیی ببینەوە، نەک کۆڵبەرانی ناوچەیی.
Your Comment