AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٣١ ٠٩:٥٧

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران:

دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس لە ئەستۆی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەیە

دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس لە ئەستۆی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەیە

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: بە دڵنیاییەوە هیچ وڵاتێک جگە لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە ناتوانن ئاسایشی کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و ئاوەکانی ناوچەکە دابین بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە بوونی پاپۆڕە دەرەکییەکان بە بیانووی دابین کردنی ئاسایش لە کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە هیچ وڵاتێک جگە لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە ناتوانن ئاسایشی کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و ئاوەکانی ناوچەکە دابین بکەن.

سەردار فەدەوی وتیشی: دوژمنی نەتەوەکانی ناوچەکە واتا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ ساڵانی زۆر ئەو پرسە ڕاهێنان و دووپات دەکەنەوە کە گوایە ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکەن بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە بە ئامادە بوونی ئەوان نەک تەنیا ئاسایش دابین نابێت بەڵکوو نائەمنیشی دەکەن.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: سەرەڕای ئەوە ئێمە پتەو وەستاوین و لە هەمان کاتدا ئەوەندە تواناییمان هەیە کە تەنانەت دەتوانین ئاسایشی تەواوی ناوچەکە دابین بکەین.

News Code 27975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha