AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٢٤ ١٧:٠١

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان:

کوردستان ئاخێزگە و پێتەختی دەفی جیهانە

کوردستان ئاخێزگە و پێتەختی دەفی جیهانە

سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان لانکەی فەرهەنگ و هونەرە و پێتەختی هونەری دەف و دەف ژەنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوی ڕەحمەت کە لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە چوو، وتی: ئەم خولە لە فێستیڤاڵەکە بە دروشمی هونەر، میهرەبانی و نزیک بوونەوە بەڕێوە چوو و هیوادارین پەیامی ئاشتی و دۆستی خەڵکی ئێران لە چوارچێوەی ئەو فێستیڤاڵە لە نێو خەڵکی جیهان بڵاو ببێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو فێستیڤاڵە ڕووداوێکی فەرهەنگی گەورەیە کە بە ئامانجی بڵاو کردنەوەی مۆسیقای عیرفانی و دۆزینەوە و پەروەردەی ئەو لاوانەیە کە بەستێنیان هەیە، بڵاو دەبێتەوە.

سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان درێژەی دا: ئەو فێستیڤاڵە توانی لە پاڵ ناساندنی کوردستان وەکوو پێتەختی دەفی جیهان لە بواری سەرەنج بە ئابووری هونەریشەوە هەنگاو هەڵبگرێت.

شیاوی باسە ئەو فێشتیڤاڵە لە دوو بەشی سەرەکی تاک ژەنی و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی بەڕێوە دەچێت کە هەر بەش تازەلاوان(خانمان و پیاوان) و گەورەساڵان(خانمان و پیاوان) دەگرێتەوە.

بیژەن کامکار، عماد تەوحیدی، فەرەیدوون شەهبازیان، مەنسوور مورادی، سەید بەهائەدین حسێنی ناوبژیوانەکانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەتن.

نۆهەمین فێشتیڤاڵەی نیودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت بە هەوڵی حەوزەی هونەری کوردستان و ڕێکخراوی فەرهەنگی هونەری سپهری وورەی هونەر ٢٢ تا ٢٥ ی گەلاوێژ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

News Code 27889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha