هەڵسوکەوتی ئێران بە پێی گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئەمریکایە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە پێوەندی لە گەڵ ئەگەری دانوستان لە گەڵ ئەمریکا جەختی کرد: بە پێی گۆڕانی هەڵسوکەوتی کردەیی ئەمریکا لە بەرانبەر نەتەوەی ئێران، بڕیاری نوێ دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیس، حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ ی گەلاوێژ لە گەڵ باڵوێزی نوێی ئەفریقای باشووری لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی لە هاوتا ئەفریقییەکەی خۆی وتی: پێوەندی دۆستانەمان ڕوو لە پێشکەوتنە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پتەو بوونەوەی پێوەندی هەمە لایەنە لە گەڵ وڵاتانی بەژی ئەفریقا و بە تایبەتی ئەفریقای باشووری جەختی هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پێوەندی لە گەڵ پێشنیارەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ کۆماری ئسیلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پێشوازی کردووە لە دانوستانی سازێنەر لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان. ئێمە تا ئێستاش لە گەڵ دیمۆکراتەکان لە پرسی ناڤۆکی و لە گەڵ کۆماری خوازەکانیش لە پرسی یارمەتی بە ئاسایشی عێراق دانوستانمان کردووە بەڵام لە هەر دوو پارتەکە بێ بەڵێنی و هەڵاتنی ئەمریکییەکان لە بەڵێنەکانیانمان بینیوە.

ناوبراو لە پێوەندی لە گەڵ ئەگەری دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئەمریکا جەختی کرد: بە پێی گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە بەرانبەر نەتەوەی ئێران، دەسەڵات بڕیاری نوێ دەدات.

ناوبراو بە دەسخۆشی لە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ئەفریقای باشوور لە فەلەستین وتی: هەڵوێستەکانی ئەفریقای باشوور لە پاڵپشتی لە ئامانجەکانی نەتەوەی زوڵم لێکراوی فەلەستین باس لە زیرەکی دامودەزگای سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵە هاندەرانەکانی ئیسرائیل دژی نەتەوەی زوڵم لێکراوی فەلەستین کە کاریگەری لە هەڵسوکەوتە توندڕەوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوچەکەوە دەگرێت، کۆتاییەکی خۆشی بۆ ئیسرائیل نابێت.

ویکا کومالو باڵوێزی نوێی ئەفریقای باشووریش لە ئەو دیدارەدا بە دەربڕینی داخ لە بڕیاری تاک لایەنەی ئەمریکا لە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: هیوادارین سەرەڕای گەمارۆوە تاک لایەنەکانی ئەمریکا سێبەری دۆخی قەیراناوی لە ناوچەکە دوور ببێتەوە و هەمووان ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی جیهانی ببینین.

News Code 27887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =