بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی سێزدەیەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە لە بەرانبەر ئیسرائیل لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئەلعەهدی لوبنان، ئەو سەرکەوتنەی لە خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان و حزبوڵڵا پیرۆزبایی کرد.
زەریف سەرکەوتنی بەرخۆدان لە لوبنانی سەرکەوتن بۆ هەموو ناوچەکە و مافی نێودەوڵەتی و پێوەندیی تەندروستی نێودەوڵەتی وەسف کرد و وتی: نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان دەینداری بەرخۆدانی نەتەوەی لوبنان و بەرخۆدانی ئیسلامی و حزبوڵڵان کە لە بەرانبەر زۆربێژیی ئیسرائیلەوە وەستان و هەروەها چوونە شەڕ دژی تیرۆریزمی تەکفیری داعشەوە و لە بەرانبەر ئەو مەترسییەی تیرۆریستی تەکفیری کە بەڵایەک بۆ جیهان بوو، بەرخۆدانیان کرد.
بۆچوونی ئێوە