بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری چیرۆکی چرۆ لە نووسینی تەوفیق ئیبراهیمی بۆ یەکەم جار، ئەمساڵ لە لایەن بڵاوڤگەی ڕووداو لە ١٠٠٠ بەرگ بە نرخی ٣٠٠ هەزار ڕیاڵ لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.
لە ئەو کۆمەڵەدا ١٥٣ شێعر بە زمانی کوردی لە ٢٣٥ پەڕە کۆ کراوەتەوە و داڕێژەری بەرگەکەشی کاری مامۆستا هادی زیائەدینییە.
ڕێوڕەسمی ڕوونێنی لە ئەو کتێبە شەوی شەممە لە هۆڵی ژمارە ٢ی پەردیسی سینما بەهمەنی سنە بە ئامادە بوونی هونەردەندان و مامۆستایانی بواری شیعر، مۆسیقا، وێنەکێشی و چینەکانی تری هۆگری بواری شیعر بەڕێوە چوو.
تەوفیق ئیبراهیمی لەدایک بووی ساڵی ١٣٣١ لە شاری سنەیە و لە تەمەنی ٢٤ ساڵانەوە دەستی بە وتنەوەی شیعر کردووە.
بۆچوونی ئێوە