AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٢ ٢٠:٤٢

ڕاپۆرتی گەشتیاری;

دیرۆکی شیرین و فەرهاد تا پەرستگەی ئاناهیتا

دیرۆکی شیرین و فەرهاد تا پەرستگەی ئاناهیتا

نزیک بە ٤٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی قوروە و لە سەر بەرزاییەکانی کێوێک کە دەڕوانێتە گوندی داشبلاغ، دەگەینە ناوچەیەک کە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن "فەراتاش" و لە کتێب و سەرچاوەکانیش بە ناوی "فەرهادتاش" ناوی لێبراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەردەوام لە ناساندنی ناوچە مێژوویی و گەشتیارییەکانی شاری قوروە، ناوی ناوچەی فەرهادتاش و وێنەکانیمان بینیوە، بەڵام ئەوەی کە ڕازی بەردەکانی ئەو ناوچە چییە؟ تەمەنی چەندە و هۆکاری دروست بوونیان چییە؟ پرسیارگەلێکن کە بەردەوام هەیە.

بە گەڕان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕە جیاوازەکانیش شتێکی ئەوتۆمان دەست ناکەوێت تا وەڵامی پرسیارەکانمان بێت. دۆزینەوەی هۆکاری دروست بوونی ئەو ناوچە کارێکی ئاسان نییە، چۆن لە سەرچاوە مێژووییەکانیش لەم بارەوە باسی زۆر نەکراوە.

خەڵکی ناوچەکەش شتێکی زۆر لە بارەیەوە نازانن، زیاتر ئەفسانەگەلێک کە لە ئەم پێوەندییەدا هەیە لە ناوچەکە، دەیگێڕنەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەر پیوەندی ناوی ئەو ناوچە بە عەشقی شیرین و فەرهادەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی کە کارناسانی پێوەندیدار دەیڵێنەوە، ئەو پرسە زیاتر لە ئەفسانەیەک نییە.

ئەوەی کە بۆچی سەدان بەردی لاکێش و قاڵبی شکڵ لە ناوچەیەکی بەرز هەروا دانراون؟ چ پێوەندیەک لە نێوان ئەشكەوتێک کە لە نزیکی ئەو بەردانەوەیە، هەیە؟ و چەندین پرسیاری تر هانمانی دا تا لە گەڵ کارناسانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی کوردستان گفتوگۆیەک ئەنجام بدەین کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.

ناساندنی ناوچەی مێژوویی فەرهادتاش

کارناسی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: کاری لێکدانەوەی کۆنینە ناسیی بەشێک لە شاری قوروەمان لە ساڵی ٨٢ ئەنجام دا کە لە ئەو پڕۆژە، تیمی کۆنینە ناسی ئاسەواری میژووییشی لە ناوچەی فەرهادتاشی ئەو شارە لیک دایەوە.

ئێقباڵ عەزیزی زیادی کرد: ڕووبەری ئەو ناوچە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ مەتری چوارگۆشە کە دۆسیەی تۆمار کرانیشی بۆ پێک هات و ناوچەی فەرهاد تاش چووە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی وڵاتەوە و تۆمار کرا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاسەواری بەرد تاشینی ئەو ناوچە هاوشێوەی تەخت سڵێمانە، ڕایگەیاند: لە شێوەی نەژیارڤانی سەردەمی هەخامەنشیان و تەنانەت پێش لە ئەوە، بەردەکانیان لە کێوگەلێک کە لەبار بوونی لەت لەت دەکرد، پاشان دەیانیان گواستەوە بۆ شوێنگەلێک کە دەیانەویست بینای مێژوویی و یا ئایینی بکەنەوە.

ئەو کارناسە بە وتنی ئەوەی کە لە شاری قوروە، بینای گەورەی ئایینی یا دەسەڵاتداریمان نییە کە ئەو بەردانە بەکار بهێنن تێیدا، درێژەی دا: بۆ زانینی ئەوەی کە ئەو بەردانە گواستراونەتەوە یان دەگوازرانەوە بۆ کوێ پێویستمان بە هاوکاری نێوان پارێزگایی هەیە. ئێمە لە گەڵ هەمەدان کە لە نزیکی ئەو ناوچەیە پێوەندیمان گرت بەڵام وەڵاممانیان نەدایەوە.

ئەگەری بەکارهێنانی بەردەکانی فەرهادتاش لە پەرستگەی ئاناهیتا یا شاری هەمەدان

ناوبراو وتی: دوو ئەگەر هەیە یەکێک ئەوەی کە ئەو بەردانە بۆ پەرستگەی ئاناهیتا لە کەنگاوەری کرماشان گوازرابێنەوە و یا ئەوەی کە بۆ هەمەدان کە سەردەمێک پێتەختی هەخامەنشییەکان بووە. دۆزیەنەوەی ئەو پرسە پێویستی بە لێکدانەوە و توێژینەوە لە ئەو دوو پارێزگا هەیە.

عەزیری وتیشی: زۆربەی سەردەکان لە پانایی یەک مەتر و درێژایی دوو مەتر و بە بەرزایی یەک مەتر بڕدراونەتەوە و ژمارەیانیش زیاتر لە چەند سەد دانەیە.

ناوبراو شێوەی لەت لەت کردنی ئەو بەردانەی بەم شێوەی شرۆڤە کرد کە بە دروست کردنی شەقگەلێک لە بەرد، شێویان کردووەتە ناو ئەو شەقانەوە و پاشان  چێوەکەیان کوتاوەتەوە و بە دوای ئەوە ئاویان تێبەرداوە کە بە هۆیەوە چێوەکان بایان کردووە و لە کۆتاییدا دەبووە هۆی لەت بوونی بەردەکان.

ناوبراو هەورها وتیشی: شوێنی نیشتەجێ بوونی بەردتاشەکانیش نادیرە. ئەگەری هەیە بە شێوەی وەرزی لەوێ کاریان کردووە.

فەرهادتاش و شیرین و فەرهاد پێوەندییەکیان پێکەوە نییە

عەزیری لە درێژەدا وتی: لە ئەفسانەگەلێک کە لە ئەو ناوچە هەیە ئەو بەردانە پێوەند دەدەنە پرسی فەرهاد و شیرینەوە لە حاڵێکدا کە ئەو پرسە بۆ ئەو ناوچە ڕاست نییە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە سەر ئەشکەوتێک کە لە نزیکی ئەو ناوچەیە و وتی: ئەو ئەشکەوتە، ئەشکەوتێکی سروشتییە کە بە هۆی ئاو بردنی بەردە ئاهەکییەکانەوە پێک هاتووە و مێژوویی نییە و پێوەندی بە پرسی فەرهادتاشەوە نییە.

ناوبراو وتیشی: ئەو ناوچە چۆن بەرز و نەناسراوە و خاوەم ئیمکاناتی حەسانەوە و گەشتیاری نییە، لە لایەن گەشتیارانەوە پێشوازی لێ نەکراوە و زۆربەی هۆگرانی ئاسەوارە مێژووییەکان سەردانی دەکەن.

سەرچاوەی کەم لە مێژووی فەرهادتاش هەیە

سەرۆکی گرووپی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی کوردستانیش بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەرچاوەی زۆر لە تەمەنی مێژوویی ناوچەی فەرهادتاش بە دەستەوە نییە، وتی: لە باری مێژووییەوە بە پێی بەڵگەکان ئەگەری هەیە تەمەنی ناوچەی فەرهادتاش بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان. چونکوو ئاسەواری تریش لە سەردەمی ساسانییەکان لە شاری قوروە هەیە.

ئاوات مەکاری وتی: خەڵک ئەفسانەی شیرین و فەرهاد بۆ ئەو بەردانە دەگێرنەوە بەڵام ئەگەرێکی تر کە هەیە ئەوەیە کە لە بەردەکانی بۆ ناوچە بۆ پەرستگەی ئاناهیتا لە کەنگاوەری کرماشان کەڵکیان وەرگرتووە. بە گشتی سەرچاوەی زۆر کەم لە سەر ئەو ناوچە هەیە و یان ئێمە دەستمان نەکەوتووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ژێرخانی پێویست لە ئەو ناوچە دروست بێت، دەتوانێت ببیتە هۆی هان دانی گەشتیاران بۆ سەردان لە ئەو ناوچە.

ڕۆڵی کاریگەری خەڵک لە چالاک کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان

کارناسی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی کوردستان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە خەڵک ڕۆڵی زۆر کاریگەریان لە چالاک کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان هەیە، وتی: لە نزیکی ناوچەی فەرهادتاش، سەراوی قوروە، ناوچەی پارێزراوی بەدر و پەرێشان و گۆمی ئاوی گەرمی بابە گوڕگوڕما هەیە کە دەتوناێت پاکێجێکی گەشتایری دروست بکات بەڵام بە مەرجی ئەوەی کە ژێرخانەکانی پێویست لە ئەو ناوچە دروست بێت.

News Code 27732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha