بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئهسۆشێتێد پرێس، تۆماس شانۆن، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەمە ۱۷ی خاکهلێوه، سەبارەت بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کردنەوەی درگا داراییەکانی ئەمریکا بەڕووی ئێراندا قسەی کرد.
ئەو لە کۆبوونەوەی تاوتوێی بەم بابەتە له کۆنگرێسی ئەمریکا، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام درێژە بە گەماڕۆکانی خۆی لە دژی ئێران دەدات، بەڵام هەوڵیش دەدات تاکوو بۆچوونی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی و ئاستی کار کردنی بانکە بیانییەکان ڕوون بکاتەوە.
ئەو وتی ئەم بابەتە ڕاست نییە کە گوایە دەوڵەتی ئۆباما داوای کردووە کە ئێران دەستی بە بانکەکانی ئەمریکا بگات. جاش ئێرنست وتەبێژی کۆشکی سپیش لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی ڕابردووی خۆی ئەم بابەتەی کە ئێران دەتوانێت دەستی بە بانک و ناوەندە داراییەکانی ئێران بگات، ڕەت کردەوە.
ئەو وتی: دەوڵەتی ئەمریکا پلانی نییە تاکوو درگای سیستمی دارایی و بانکییەکانی خۆی بەڕووی ئێراندا بکاتەوە. ئەو لە ئاڵوگۆڕە دوولایەنەکییەکان هەواڵی دا کە هەواڵنێرەکان لەمبارەوە پرسیاریان کرد بوو.
ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕە بازەرگانیانە تاکوو ساڵی ٢٠٠٨ ئەگەری ئەنجام دانی لە لایەن ئێرانەوە هەبوو، بەڵام ساڵی ٢٠٠٨ دەوڵەتی ئەمریکا بە یاسایەک بەری بەم جۆرە ئاڵوگۆڕانە لەگەڵ ئێراندا گرت.
ئێرنست ئەو ڕاپۆرتانەی وهدرۆخستهوه کە باس لهوه دهکهن درگای سیستمی دارایی ئەمریکا بەڕووی ئێراندا کراوەتەوە و وتی: تەنیا لە دوای ئەوەین کە بەڵێنەکانی خۆمان لە بەرجامدا جێبەجێ بکەین. ئەو زیادی کرد: ئێران پێبەند بووە بەو بەڵێنانەی لە بەرجامدا داویەتی و ئێمەش دەبێت بەڵێنەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین.
بۆچوونی ئێوە