بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كێنێس مككنزی، فەرماندە لە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ویڵیام رۆباك، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریایان كرد.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)لەگەڵ ئەو دوو سەرکردە ئەمریکییە دیدار و گفتوگۆی کرد.
موستەفا باڵی، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نووسی: "مەزڵوم كۆبانی لەگەڵ ئەو فەرماندە سەربازیانەی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا سەبارەت بە بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان لە جەنگی رووبەرووبونەوەیان دژ بە رێكخراوی داعش گفتوگۆكراوە".
دوای ئەم سەردانە نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا سەردانی توركیای کرد و لەگەڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
Your Comment