بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی تێکواندۆ، لە کۆتایی دەیەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی تازەلاوانی ئاسیا کە لە ڕۆژی ڕابردووە لە عەمان دەستی پێکردبوو، هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێکواندۆی ئێران لە بەشی کچان و کوڕان بە وەدەست هێنانی ١٠ میدالیای زێڕ، ٦ زیو، یەک بڕۆنز و ١٧٩ خاڵ بوونە پاڵەوانی ئاسیا، کۆریای باشوور بە ١٠٠ خاڵەوە بووە دووهەم و چین بە ٧٧ خاڵەوە پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.
لە بەشی کوڕان ئێران بە ٩٩ خاڵەوە بووە پاڵەوان. کۆریای باشوور بە ٦٢ خاڵەوە پلەی دووهەم و ئۆزبەکستان بە ٥٤ خاڵەوە پلەی سێهەمی وەدەست هێنا. ئۆردۆن و ئەفغانستانیش لە پلەی چوارەم و پێنجەم وەستان.
لە بەشی پیاوان موحەمەد ڕەزا زوار وەکوو سەرڕاهێنەر، حسێن کەریمی و وەحید ناسری وەکوو ڕاهێنەر ئامادە بوون.
لە بەشی کچان، هەڵبژاردەی ئێران بە ٨٠ خاڵەوە لە پلەی یەکەم وەستا و چین بە ٥٢ خاڵەوە بووە دووهمە و ۆریای باشووریش بە ٤٨ خاڵەوە پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد. هەڵبژاردەکانی چین تایپە و ئۆردۆنیش پلەی چوارەم و پێنجەمیان دەست خست.
بۆچوونی ئێوە