بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنی دەوڵەت، وتی: دوژمن بە دوای نائەمن کردنی ناوچەیە و لەو ڕووەوە دەستدرێژی کردۆتە سەر فەزای وڵاتەکەمان، بەڵام بەرەوڕووی وەڵامی یەکلا کەرەوە دەبێت و لە لایەکی دیکەوە بە وەکالەت دەستی بە سەر نەوت هەڵگری ئێراندا گرتووە و ئەوە کارێکی زۆر دزێو و هەڵەیە.
حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بەەوی کە بەریتانییەکان لەوبارەیەوە کارێکی دزێو هەڵەیان ئەنجام داوە، جەختی کرد: هەموو دەبێ هەوڵ بدەین کە ئاسایشی هێڵی پاپۆرەوانی لە ئاستی جیهاندا دەستەبەر بکەین و هوشدار بە بەریتانییەکان دەدەم کە ئێوە دەسپێکەری نائەمنی دەریایین و دواتر بە پاشهاتەکانی دەزانن.
سەرۆک کۆمار بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم کارەی بەریتانیا بە وەکالەت لە گرووپی ب کە پێکهاتووە لە "بنیامین نتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، "محەمەد بن سەلمان" جێنشینی پادشای سعوودی، "محەمەد بن زاید" پادشای ئیمارات و "جان بۆڵتون" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئەنجام دراوە، وتیشی: بەریتانییەکان لە کاتێکدا کە خۆیان گیرۆدەی سەر لێشێوای و ئاڵۆزی لە کاروباری پەرلەمان و دەوڵەتن و لە ناوچەی جەبەلوتاریق داگیر کەرن، زۆر گەمژانە و بە ناحەق دەستیان بە سەر نەوتکێشی ئێراندا گرتووە.
ناوبراو لە درێژەدا داخوازیی ئەمریکا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ لێکدانەوەی هەڵسوکەوتی ئێران لە بەرجامی بە چیرۆکیکی گاڵتەجارانە و بێ پێشینە زانی و ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان لە لایکەوە، بەرجام بە ڕێککەوتنێکی زۆر خراپ دەزانن و بە بێ هیچ بیانویەک لێی دەکشێنەوە و لە لایەکی دیکەوە کاتێک ئێران بڕیک لە پابەندی و بەڵێنەکانی خۆی کەم دەکاتەوە، نیگەرانی دەردەبڕن.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوەکانی ئێران بە تەواوەتی لە چوارچیوەی بەرجامە، ڕاشیگەیاند: ئێران چواردە مانگ دەرفەتی بە ئەورووپییەکان داوە و هەمدیسانیش بە هەنگاوی نوێمان دوو مانگی دیکەمان دەرفەت پێداون. هەڵسوکەتەکانی ئێران تەواو دروست، ڕوون و لە چوارچێوەی یاسادان.
سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بە دوو هێندە بوونی کەم کرانی پابەندی ئێران بە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا کرد و جەختیشی کرد: ئایا پیتاندنی ئۆرانیۆم کە هەزاران کاربورد و دەسکەوتی ئاشتیانەی لە بواری زانستی و تەکنۆلۆژیا هەیە، تەنیا بۆ ئێران خراپە و بۆ وڵاتانی دیکە باشە.
Your Comment