بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی گرتەی دەنگی یەکێک لە فەرماندەگەلی عێراقی و سیخۆریی بۆ ئەمریکا، ئەو کارەیان خەیانەتی گەورە زانی و خوازیاری توێژینەوە لەوبارەیە بوون.
حەسەن سالم پەرلەمانتاری عێراقی لە کۆتلەی "سادقوون"، سیخۆریی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار بۆ ڕێکخراوی سیای "خەیانەتی گەورە" لە دژی عێراق وەسف کرد و وتی: ئەو سیخۆرییە بەسە بۆ ئەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار ڕادەستی دادگە بکرێت، چونکە ناوبراو بەو کارەی بەرپرسە لە ڕژانی خوێنی کەسانێک کە لە هێرشی ئەمریکییەکاندا کوژراون.
ناوبراو وتیشی: بە ئاوردانەوە لە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی عێراق لە رێگەی سیخۆری و هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش، دەبێ دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق بە خێراترین کاتی مومکین بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان بڕیار بدەن.
هەروەها کەریم عەلیوی پەرلەمانتارێکی دیکەی سەر بە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە ئاشکرابوونی ئەو سیخۆرییە ڕایگەیاند کە ئەو لیژنەیە "لیوای روكن مەحمود خەلەف فەلاحی"ی لە بابەتی ئەو گرتە دەنگە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند کە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق پاش ئەنجام دانی توێژینەوەکان، ئەنجامەکەی بۆ خرانەڕوو و دەنگدان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان و دەوڵەتی عێراق دەکات.
عەلیوی ڕووداوی پەیوەندیی نێوان فەرماندەیەکی سەربازی لە پارێزگایەک کە هێشتا کێشەی ئەمنی هەیە لە گەڵ کەسێکی سەر بە دەزگای هەواڵگریی وڵاتێک کە تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆریستانی لە سەرە، زۆر مەترسیدار وەسف کرد.
شایانی باسە، پاش بڵاوبوونەوەی گرتەی دەنگی لە پەیوەندی تەلەفۆنی محمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گەڵ بە کرێ گیراوێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا) لە لایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی بەرخۆدان، نەجاح شمری وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی دەرکرد.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی هەواڵەکان لیوای روكن مەحمود خەلەف فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لەو گرتە دەنگە کە پێکهاتووە لە دوو گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ کەسێکی عێراقی کە دەوترێ بە کرێ گیراوی سیایە، زانیاریگەلی هاوپەیوەند بە شوێنی مانەوەی ئەرتەشی عێراق، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی ئاڵوگۆڕ کردووە.
بۆچوونی ئێوە